ناتانیاهوو : هێرشکردنە سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران “پێویست” بوو و بۆ ئێمە بەبێ زیان ئەنجام درا

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : هێرشکردنە سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران “پێویست” بوو و بۆ ئێمە بەبێ زیان ئەنجام درا

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدكاست Full، send podcastبە تووندی بەرگری لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و ڕەخنەگرانی ئۆپراسیۆنەکەی بە "بەکرێگیراو و بێ بنەما" ناوبرد.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە نیگەرانییەکانی هەندێک لە شرۆڤەکاران سەبارەت بە ئەگەری شەڕێکی فراوانتر، لەوانەش "جەنگی جیهانی سێیەم"، ئەم شیکاریانەی بە "زیادەڕەوی" و "بێ بەهایی شارەزایان" وەسف کرد. 

ناتانیاهوو ووتی : “هەندێک دەیانگوت جەنگی جیهانی سێیەم دەست پێدەکات، نەخێر، نەبوو، فڕۆکەوانە ئازاکانمان بەسەر ئاسمانی تاران دا فڕین، هیچ شتێك ڕووی نەدا.”

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ هێزی زەمینی یان سەربازانی ئەمریکایی ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی مرۆیی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل یان ئەمریکی تێدا نەبووە.

ناوبراو ووتی : پێویستمان بە هێزی زەمینی نەبوو، ئەو هێرشە وورد و خێرا و بێ زیان بوو.
 


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە