ناتانیاهوو : هێرشی زیاتر دەكەینە سەر حەماس
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : هێرشی زیاتر دەكەینە سەر حەماس
لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی ناتانیاهوو ڕایگەیاند" بێنیامین ناتانیاهوو ، بەیاوەری یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەردانی باکووری کەرتی غەززەی کردووە."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ ناتانیاهوو لە کاتی سەردانیکردنی کەرتەکە ووتی: هێرشی زیاتر دەکەینە سەر حەماس، ووتیشی: ئێمە بڕیارمان داوە هەموو بارمتەکان ڕزگار بکەین و ئامانجی شەڕەکەش بە دەست بهێنین.
ناتانیاهوو هەروەها دەشڵێت: درێژە بە فشارە سەربازییەکانمان بۆ سەر حەماس دەدەین.
باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل شەڕ بۆ مانەوە دەکات.
لای خۆیەوە ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاند، هەرکات حەماس ڕەتیکردەوە بارمتەکان ئازاد بکات، ئیسرائیل هێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە