ناتانیاهوو هەنگاوی نوێ دەگرێتە بەر بۆ پێشگرتن لە ووتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

پەیامی کورد     ...     ناتانیاهوو هەنگاوی نوێ دەگرێتە بەر بۆ پێشگرتن لە ووتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا .

میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند : بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە بە دوای تەشکیل کردنی تیمێک بۆ بەرگریکردن و پێشگرتن لە ئەنجامی ووتووێژ لە نێوان دەوڵەتی بایدن و ئێران ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک باراک ڕافید ، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەندیک لە ڕاوێژکارانی پێشووی خۆی لە کاروباری ئەمنییەتی ناوخۆیی داوەت کردووە و بە دوای گرتنە بەری سیاسەتگەلی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ هەندێک ئامانجی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانە .

ئەم نووسەرە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ناتانیاهوو کەسانێکی بۆ ئەم بابەتە هەڵبژاردووە کە بە شیوەی گشتی ڕیکارگەلی تووند لە دژی تاران دەگرنە بەر و ئەم کارە سەرەتایەکە بۆ تەسکیل کردنی تیمێک بۆ داڕشتنی سیاسەت لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتی ئەتۆمی ئێران دا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، یەعکووب عەمدیرور ، یەعکووب ناغال و ئاڤیۆ کۆخاوی ، سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەسی ئیسرائیل و هەروەها یووسی کۆهێن ، سەرۆکی مووساد و غلعاد ئەرادان ، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشینتۆن لە دانیشتنێک دا بە سەرۆکایەتی ناتانیاهوو ئامادە بوون و ئەمەش سەرەتایەک بۆ ئەنجام دانی ووتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی بایدن بۆ خۆ بەدوور گرتن لە بەرامبەربوونەوەی ئاشکرا و ڕاستەوخۆیە .

ئەم ڕۆژنامەنووسە هەروەها جەختی کردەوە کە ڕۆن درامێر ، باڵیۆزی پێشووی ئەم ووڵاتە لە ئەمریکا کە لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا دەگەرێتەوە تەلئەڤیڤ وەکوو ڕاوێژکاری دەرەکی ئەم گرووپە چالاکی دەبێت 

ئەو لەمبارەیەوە پشتی بە ووتاری ئەم دواییەی ناتانیاهوو بەستووە کە دەڵێ : ناتانیاهوو ووتوویەتی کە ئێمە دەربارەی هەرجۆرە ڕێکەوتنێک لەگەڵ نیزام و ووڵاتانێک وەکوو ئێران بێدەنگ نابین ئێمە پێشتر لەم سرووشتە ڕێکەوتننامەگەلێکمان لەگەل کۆریای باکوور وەک ئەزموون بینیوە . ئێمە هەرکارێک کە پێویست بکات تاکوو ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات دەیکەین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە