ناتانیاهوو هەڕەشەی تێرۆر کردنی لێکرا

پەیامی کورد   ...  ناتانیاهوو هەڕەشەی تێرۆر کردنی لێکرا

فڕۆکەوانێکی ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری تێرۆرکردنی  ،" بێنیامین ناتانیاهوو " سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە و کابینەکەی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی جارۆزاڵم پۆست ، ئەم هەنگاوە لە دوای بڕیارەکانی ئەم دواییەی کابینەکەی بێنیامین ناتانیاهوو بۆ " چاکسازی قەزایی و یاسایی " هاتووەتە ئاراوە .

" زێئیف ڕاز" فڕۆکەوانی ئەرتەشی ئیسرائیل کە لە هێرشی ئەم ووڵاتە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی عێڕاق لە ساڵەکانی ١٩٨١ دا بەشداری هەبووە ، ووتی : " ئەگەر ناتانیاهوو بەردەوامی بە جێبەجێ کردنی بەرنامە چاکسازییە یاساییەکانی خۆی کە کوودەتایەکە نەهێنێت ئەوە دەبێ تێرۆر بکرێت .

ئەم ئەفسەرە زەخیرەیە کە لە دژبەرانی سیاسەتەکانی کابینەکەی ناتانیاهووە ووتی : " ئەگەر سەرۆکوەزیران دەستی بە هێزی دیکتاتۆری بگات ، ئەوە دەبێ ئەو و وەزیرەکانی بکوژرێن ."


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە