ناتانیاهوو : پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بتەقێندرێنەوە

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بتەقێندرێنەوە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: پێویستە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بتەقێندرێنەوە.

سێشەممە ٨ی ئەیپریل ، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : بژاردەی سەربازی بەردەستە ئەگەر دانووستانەکان لەگەڵ ئێران سەرکەوتوو نەبوون، دەشڵێت: تورکیا دەیەوێت بنکەی سەربازی لە سووریا دابمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی تورکیا لە سووریا هەڕەشەیە و دژایەتی دەکەین.

بێنیامین ناتانیاهوو هەروەها دەڵێت: سەردانەکەم بۆ ئەمریکا زۆر باش بوو، دەشڵێت : لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتووین، ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە