ناتانیاهوو : ڕێژێمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و دەبێت ڕێگری لێبکرێت
پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ڕێژێمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان و دەبێت ڕێگری لێبکرێت
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە لە ووتارەکەیدا بە بۆنەی ڕۆژی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست، کۆماری ئیسلامی بە "ئیمپراتۆریەتی تیرۆر" ناوبرد و هۆشداری دا کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران داهاتووی جیهانی ئازاد دیاری دەکات.
ووتیشی : ئێران نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان مەترسیدارە. "ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، کارەساتێکی گەورە دەبێت بۆ مرۆڤایەتی".
ناتانیاهوو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران شكست بهێنێ، بەم زووانە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبنە ئامانجی داهاتووی تووندڕەوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم مەترسییە خێراتر لەوەی بیری لێدەکەنەوە هەموو شوێنێك دەگرێتەوە".
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە