ناتۆو و ڕووسیا دانیشتنێکی تایبەت بۆ ئاڵۆزی و کێشەکانی ئۆکراین بەڕێوە دەبەن

پەیامی کورد     ...     ناتۆو و ڕووسیا دانیشتنێکی تایبەت بۆ ئاڵۆزی و کێشەکانی ئۆکراین بەڕێوە دەبەن

بەرپرسێکی ناتۆ دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند کە ئینس ستۆلتێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ دانیشتنێکی تایبەتی باڵیۆزی ووڵاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە و بەرپرسانی باڵای ڕووسیای بۆ هەفتەی داهاتوو بەرنامەڕێزی کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ناتۆ بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە لایەنە دژبەرەکان بە دوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و کێشە و گرفتەکانن بۆ سەر ئۆکراین ، دانیشتنێکی تایبەتی نێوان ئەندامانی ناتۆ و بەرپرسانی ڕووسیا بەڕێوە دەبردرێت . ناتۆ ماوەیەکی زۆرە بە دوای دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیایە بەڵام بەباتگەلی جۆراوجۆری ئاشکراکردن و ڕووبوونی سیخوڕیکردن لە مانگی ئۆکتۆبەر ئەم دانیشتنە بۆ کاتێکی نادیار دوا کەوت .

لە ئێستادا ناتۆ ڕایگەیاندووە دانیشتنی هاوبەشی ئەندامەکانی لەگەڵ ڕووسیا ڕۆژی ١٢ی جانیوەری لە ژنێڤ لە سویسڕا و ڕێک دوو ڕۆژ دوای دانیشتنی ئەمریکا و ڕووسیا بەڕێوە دەچێت . وولاتانی ڕۆژئاوایی ڕووسیا بە کۆگاکردنی چەک و هیزی سەربازی لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراین و هەوڵدان بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئەم ووڵاتە تاوانبار دەکات .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە