ناتۆی عەرەبی تەشکیل دەکرێت

پەیامی کورد     ...    ناتۆی عەرەبی تەشکیل دەکرێت .

بەرپرسێکی پێشووی ئیسماراتی یەکگرتووی عەرەبی داواکاری گۆڕینی هاوپەیمانی سەعوودی - ئیماراتی دژی یەمەن بە " ناتۆی عەرەبی " بوو 

بە پێی ڕاپۆرتێک " ضاحی خەلفان " لە پەیامیکی تویتەریدا نووسی : " هاوپەیمانی عەرەبی سەعوودی - ئیماراتی لە دژی یەمەن - دەبێ بەردەوامی هەبێت و نابێ لێک هەڵوەشێتەوە بەڵکوو دەبێ گەرەوتر و یەکگرتووتر بێت .

ئەو نووسی : تەماشای جیهان بکەن . پەیمانی وەرشۆ ... پەیمانی ناتۆ  ...   بۆچی نابێت هاوپەیمانی عەرەبی بە مەرکەزییەت و ناوەندگیری عەرەبستانی سەعوودی بوونی هەبێت .

سەرۆکی پۆلیسی پێشووی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێشتر یش داواکاری ئەندامنبوونی ئیسرائیل لە یەکیەتی عەرەب ببوو .

لە حاڵێکدا خەلفان داواکاری تەشکیک ناتۆی عەرەبی یە کە ئەبووزەبی و ڕیاز نزیکەی ٦ ساڵە بە تەشکیل کردن و درووستکردنی هاوثەیمانییەکی سەربازی ، شەڕێکی تەواویان لە دژی یەمەن دەست پێکردووە .

جێگای ئاماژەدانە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی هەنگاوەکانی خۆیانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەدنییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵناوە 

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە