ناتۆ: ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات
پەیامی کورد ... ناتۆ: ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات
'' ئینس ستۆلتێنبێرگ '' سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ ڕایگەیاند : ئیران و کۆریای باکوور بە شێوەیەکی بەربڵاو درێژە بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای مەترسیداری مووشەکی دەدات و دەبێ لەلایەن ئەندامانی ناتۆوە پێش بەو دوو ووڵاتە بگیردرێت.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٦ی سێپتەمبەر لە کۆنفڕانسی ساڵانەی '' کۆنترۆڵی چەکە کۆمەڵکوژەکان'' کە لەلایەن ئەندامانی ناتۆ بەڕێوە دەچێت ووتی: ''ئەندامانی ناتۆ بۆ پاراستنی پەیمانی پێشگرتن لە پەرەپێدانی چەکە کۆمەڵکوژەکان دەبێ هاوکاری زیاتریان هەبێت و بەهێزکردنی کۆنترۆڵی چەک وچۆڵەکان و بەرەنگاری لەگەڵ تووندوتیژییەکان لە بەرنامەیان دابێت".
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ باسی لەوە کرد، ڕێژیمی ئێران و کۆریای باکوور بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرە بە تێەنۆلۆژیای مەترسیداری چەکی کۆمەڵکوژ دەدەن و ئەم هەوڵانەی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانی زۆر مەترسیدارە.
'' ئینس ستۆلتێنبێرگ ' بەرامبەر لەبەرچاو نەگرتنی یاساکانی کۆنترۆڵی چەکوچۆلەکان لەلایەن ڕووسیا و هەورەها پەرەپێدانی خێرای ووزەخانەکانی ئەتۆمی چین هۆشداری دا
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە