ناتۆ : بەرفراوان بوونی بەرپرسیارییەتییەکانی ئێمە لە سەر داواکاری دەوڵەتی عێراق دەبێت
پەیامی کورد ... ناتۆ : بەرفراوان بوونی بەرپرسیارییەتییەکانی ئێمە لە سەر داواکاری دەوڵەتی عێراق دەبێت
شاندی پەیمانی ناتۆ لە عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە هەرجۆرە بەرفراوانکردنی بەرپرسیارییەتییەکانی ئەم پەیمانە بە پێی داواکارییەکانی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دەدرێت
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند ، هێزه عێراقیه‌كان سوود له ئه‌زموونی ناتۆ وه‌رده‌گرن و ده‌شڵێت، "به‌شێك نین له كێشه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكوو به‌شێكین له‌چاره‌سه‌ر".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مرۆ پێشوازی له فه‌رمانده‌ی نوێی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له عێراق كرد و رایگه‌یاند، چاویان له هاوكاری زیاتری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه و هێزه عێراقییه‌كانیش ئه‌زموونی گه‌وره‌یان له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتوه.
ئەعرەجی بە بەیانی ئەوەی کە گۆڕینەوەی ئەزموونەکان بە مەبەستی بەرەوڕووبوونەوە و ڕادیکاڵیسم گرینگە ووتیشی، "عێراق به‌شێك نییه له هیچ كێشه‌یه‌كی ناوچه‌كه، به‌ڵكوو به‌شێكه له چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها عێراق كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی سود له شاره‌زایی ناتۆ وه‌ربگرێت، ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونه‌كان گرنگه، چوونكه رێكخراوی چه‌كداری داعش هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماون".
لای خۆییه‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له به‌غدا رایگه‌یاند، فراوانكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌ر داواكاری و خواستی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت، ئه‌ركی ناتۆ پشتیوانیكردنی عێراق ده‌بێت به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تووندڕه‌وی.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە