ناتۆ : بە دوای هەژموونی هەمیشەیی هیزەکانمان لە سنووری ووڵاتانی ئەندامین
پەیامی کورد ... ناتۆ : بە دوای هەژموونی هەمیشەیی هیزەکانمان لە سنووری ووڵاتانی ئەندامین
مۆسکۆ ڕایگەیاندووە ، هەرجۆرە هەژموونی سەربازی کە هەڕەشە لە دژی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە بێت ئەوە لە نزیکی سنوورەکانمان قەبووڵکراو نییە و ئەم هەنگاوەی لایەنی بەرامبەر وەکوو دەستپێکردنی شەڕ دەزانێت .
ئینس ستۆلێنبێرگ سکرتێری گشتی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ " ڕایگەیاند کە ئەم دەمازراوە سەربازییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ڕووسیا لە داهاتوو ، لە بەرچاویدایە ، هێزەکانی خۆی بە شێوەی هەمیشەیی لە سنووری وولاتانی ئەندامی ئەم پەیمانە جێگیر بکات .
هاوکات لەگەڵ ٤٦ ەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراین ، ستۆلێنبێرگ لە ووتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی بەریتانی " تێلێگراف "ی ووت : بە دوای پاشهاتگەلی درێژخایەن هەنگاوەکانی ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا " ناتۆ " لە میانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و زۆر گرینگ دایە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە