ناتۆ سیستەمی بەرگری ڕووسی " پانتسیر " ی بە کەل و پەلێکی زۆر پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ناو دەبات
پەیامی کورد ... ناتۆ سیستەمی بەرگری ڕووسی " پانتسیر " ی بە کەل و پەلێکی زۆر پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ناو دەبات .
ناوەندی یەکگرتووی ئەزموونە پێشکەوتووەکانی هێزی ئاسمانی ناتۆ " JAPCC " سیستەمگەلی مووشەکی - تۆپخانەیی بەرگری ئاسمانی " پانتسیر - ئێس " ی رووسیا بە کەلوپەلێکی زۆر پێشکەوتوو و ئاست باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سەربازی و نیزامی دەزانێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە ڕاپۆرتی JAPCC دا ڕاگەیندراوە .
جێگای ئاماژەدانە کە " پانتسیر - ئێس " بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ لێشاوی بەرفراوان لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بچووک و تاکتیکی زۆر بەنرخ و پێشکەوتووە و هەروەها ئیمکانییەتی ئەوە دەدات دووری نێوان یەکەکانی بەرگری ئاسمانی لە نێوان سیستەمگەلی تایبەتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەلەگەڵ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی گەورە و سیستەمگەلی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی زۆر بچووک چارەسەر بکرێت .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە