ناتۆ هێزێکی زۆری بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر دەکات
پەیامی کورد ... ناتۆ هێزێکی زۆری بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر دەکات
ناتۆ ڕایگەیاند هێزە بەرگرییەکانی لە زەوین و ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر کردووە و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هێڕشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرائۆکراین ە.
به پێی هەواڵ و زانیارییەکان میدیاکانی دەرەوە باسیان لە هەناردەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری خۆرسوونی ئۆکراین یان کردووە کە لانیکەم ٣٠ هەلیکۆپتەر، سەربازە ڕووسەکانی گواستووەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤێدیۆیانەی کە بڵاو بووەتەوە، هێزەکانی زانیاری و هەواڵگری ئۆکراین خەریکی سووتاندن و لە نێو بردنی بەڵگە و دیکۆمێنتی هەواڵگری ناوەندی کێیفن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ، شاری هاستوومل لە باشووری ڕۆژئاوای کێیف پایتەختی ئۆکراین، لەلایەن ٢٠ هەلیکۆپتر هێرش کراوەتە سەری.
هەروەها هەلیکۆپترە ڕووسەکان هێرشیان کردوەتە سەر ناوچەی ویشگوروود لە ٢٠ کیلۆمەتری کێیف.
بە گوێرەی ڤیدیو بڵاوکراوەکان ئۆکراین تانک و کەرەستە نیزامییە زەوییەکانی لە خارکوف دووەمین شاری گەورەی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتە جێگیر کردووە.
میدیاکانی ئۆکراین باسیان لە تەقینەوەی کەرەستە نیزامییەکانی ڕووسیا لە خارکێف و بە دیل گرتنی دوو سەربازی ڕووس کردووە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە