ناتۆ : هێزەکانی ناتۆ دوابەدوای زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ئۆکراین لە ئامادەباشی تەواون
پەیامی کورد ... ناتۆ : هێزەکانی ناتۆ دوابەدوای زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ئۆکراین لە ئامادەباشی تەواون .
لە دوای پەرەسەندی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین هێزەکانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور ناتۆ کەوتوونەتە ئامادەباشی تەواوەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاژانسەکانی هەواڵی ئاڵمانیا ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ناتۆ لە دوای زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ئۆکراین لە ئامادەباشی تەواون
سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزەکانی ناتۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی : هێزەکانی کاردانەوەی بەپەلە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە و بۆ هەناردنیان بۆ ناوچەی کێشە لەسەر لە ماوەی یەک هەفتەدا ئامادەیی یان هەیە . کاتی پێویست بۆ هەناردنی هێزەکان لە پێش ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە .
ئامادەباشی هێزەکانی ناتۆ دوای ئەوە هاتووەتە ئاراوە کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بە دووبارە کردنەوەی تۆمەتەکانی پێشووی خۆی لە دژی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بڕیاری داوە تاکوو هێرش بکاتە سەر ئۆکراین .
بایدن بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنە هەواڵگری و زانیارییەکان ووتی : ئێستا من گەیشتوومەتە ئەو ڕاستییە کە پووتین بڕیاری داوە هێرش بکات . بۆ باوەڕکردن بەم بابەتە هۆکارگەلێکمان هەیە .
هەروەها کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکا ش لە زاری بەرپرسێکی بەرگری واشینتۆن ڕایگەیاند کە گوردانگەلی تاکتیکی ڕووسیا لە دەورووبەری ئۆکراین زیادیان کردووە و نێوێک لە سەربازانی ڕووسی لە حاڵەتی هێرش کردن دان
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە