ناتۆ ٤ یەکەی سەربازی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر دەکات .

پەیامی کورد    ...   ناتۆ ٤ یەکەی سەربازی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر دەکات .

ووتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند : بیرۆکەی هەناردنی هێزی پاریزوانی ئاشتی ناتۆ بۆ ئۆکراین هەنگاوێکی ترسێنەر و مەترسیدارە کە دەتوانێ ببێتە هۆی پاشهاتی خراپ و جێگای نەگەڕانەوە . چەند کاتژمێرێک دوای هۆشداری کرێملین دەربارەی جێگیر کردنی هێزگەلی سەر بە ناتۆ لە خاکی ئۆکراین و جەخت کردنەوەی وەزیری دەرەوەی رووسیا سەبارەت بە بیرکردنەوەی فراوانکردنی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات وەکوو هەڕەشەیەک لە دژی مۆسکۆ ، ئینس ستۆلتێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ بابەتی بەهێزکردنی بۆنیەی بەرگری ئەم پەیمانە لە ڕۆژهەلاتی ئەورووپای خستە ڕوو .

ستۆلتێنبێرگ لە ئاستانەی دانیشتنی سەرانی ناتۆ کە پینجشەممە ٢٤ی مارس لە دۆخێکی هەستیار بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ، هێزێکی زیاتری لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا جێگیر دەکات تاکوو دیواری بەرگری خۆی لە بەرامبەری ڕووسیا لە حەوزەی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێز بکات .

سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا چوارشەممە ٢٣ی مارس ڕوونیکردەوە کە ئەم پەیمانە لە پەنای دانیشتنی سەرکردەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە جێگیرکردنی ٤ یەکەی سەربازی لە ووڵاتانی بۆلغاریا ، ڕۆمانیا ، مەجارستان و سلۆڤاکیای بۆ پارێزگاری کردن لە سنووری حۆکمڕانی خۆی پەسەند کرد کە بەم شێوەیە ژمارەی یەکە سەربازییەکانی جێگیر لە باڵتیک تا دەریای ڕەش دەگاتە ٨ یەکە . ئەو لە هەمان حاڵدا جەختی کردەوە ئەم یەکانە ڕەوانی ئۆکراین ناکرێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە