ناتۆ پیلانێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی چین دادەڕێژێت
پەیامی کورد ... ناتۆ پیلانێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی چین دادەڕێژێت .
ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری " ناتۆ " بۆ یەکەمین جار نیازی خۆی بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ بیر و خەیاڵەسەربازییەکانی چین ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ڕابەرانی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئاتڵانتیکی باکووری لە داڕشتنەوەی سەنەد و دۆسیەی سەرەکی نوێ بەناوبانگ بە " مانای ستراتیژیکی ناتۆ " هەواڵ دەدەن .
لەم پیلانەدا بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا ، لە چین بە ناوی هەڕەشەیەکی بەهێز بۆ ئەمنییەت ناو بردراوە .
لە لیستەی هەڕەشەکانی ئەمنییەتی دا " زیادبوونی دزەکردنی چین و سیاسەتی دەرەکی ئەو " لە پلەی چوارەمی مەترسییە بەهێزەکان بۆ ناتۆ گیراوە .
لە دۆسیەی ئاماژەپێکراودا هاتووە : " پێکەن زەڕادخانەیئەتۆمی خۆی بە خێرایی تەواوەوە پەرەپێدەدات و لە حەوزەی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ، لەوانەش بەشداری لە نەمایشە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سنووری یۆرۆ ئاتلانتیک هاوکاری هەیە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە