ناتۆ چەند خولەک لە بەرامبەر چەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیاوە مقاومەت دەکات ؟
پەیامی کورد ... ناتۆ چەند خولەک لە بەرامبەر چەکگەلی ئەتۆمی ڕووسیاوە مقاومەت دەکات ؟
مووشەکگەلی ڕووسی بە کڵاوەی ئەتۆمییەوە دەتوانێ لە زەوین ، ئاسمان و دەریاوە بهاوێژرێت و هەندێک لەوانە هەڵگری کڵاوەگەلی خۆ هیدایەتکارن ، بە پێی هەڵسەنگاندنەکان موحەمەد مەنسوور ، سەرنووسەری مەیادین ، لە ئەگەری ڕوودانی تێکهەڵچوون ، هیزەکانی ناتۆ هەرە زۆر لە ماوەی نیو کاتژمێردا لەناودەچن .
فەرماندەیی باڵای ڕووسیا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە هەموو کەرەستەگەلی پێویست بۆ بەرگریکردن لە خاک و سەروەری خۆی کەڵک وەردەگرێت .
مۆسکۆ بارەها باسی لە چەکگەلی ئەتۆمی وەکوو ئامرازێک بۆ هێڵانەوە کردووە کە پەرەسەندی لە مێأە لە سەرەکیترین ستراتیژییەکان بووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە