ناتۆ : ڕووسیا ٣٠ هەزار هێز و کەل و پەل و کەرەستەی پێشکەوتووی لە بێلاڕووسیا جێگر کرد
پەیامی کورد ... ناتۆ : ڕووسیا ٣٠ هەزار هێز و کەل و پەل و کەرەستەی پێشکەوتووی لە بێلاڕووسیا جێگر کرد .
سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند : ڕووسیا هەزاران هێزی شەڕ و کەل و پەل و کەرەستەی پێشکەوتتوی لە بێلاڕووسیا جێگیر کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، ئینس ستۆلێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ووتی : ڕووسیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ هەزار سەربازی شەڕکەر و چەک و تەقەمەنی مۆدێڕنی بۆ بێلاڕووسیا ڕاگواستووە کە ئەمە گەورەترین جێگیر کردنی نیزامی و سەربازی مۆسکۆ لە کاتی کۆتایی هاتنی شەڕی ساردە .
ئەو بە ڕۆژنامەوانان لە برۆکسل ڕایگەیاند کە ئەم جیگیر کردنە بریتییە لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سپێزناز ، فڕۆکەگەڵی شەڕکەری جۆری SU-35 ، مووشەکگەلی ئێسکەندەر بە توانمەندی دووگانە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ ە .
ئەو هەورەها ووتی هەموو ئەمانە بۆ نەمایش و مانۆڕی ساڵانەی هێزە ئەتۆمییەکانی ڕووسیا تێکەڵ دەکرێت . واتای توانمەندی دووگانە کە ستۆلێنبێرگ بۆ مووشەکەکانی ئێسکەندەر بەکاری دەهێنێت ، بۆ بەسەردا هەڵگوتنی ئەو چەکانە بە کار دەبردرێت کە بۆ شەڕگەلی ناسێندراو و ئەتۆمین .
ڕۆژئاوا ڕووسیا بە هەوڵدان بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین و هەروەها داگیرکردنی ئەم ووڵاتە تاوانبار دەکات .
هەروەها هەواڵێکی دیکە دەربارەی کێشە و گرفتەکانی ئۆکراین ئەوەی کە جەیمز کلۆرلی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ووتی : ڕووسیا دەبێ درک بەوە بکات کە بۆ ئەوەی کە بتوانێ ڕۆڵێکی گرینگ لە ئاستی جیهانی هەبێت پێویست بە هێرش بردن و جووڵەی نیزامی و سەربازی کەسانی دیکە نییە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە