ناردنی مووشەکی سێبەری ڕەشەبا بۆ ئۆکراین پێش وەرگرتنی مووڵەت

پەیامی کورد   ...   ناردنی مووشەکی سێبەری ڕەشەبا بۆ ئۆکراین پێش وەرگرتنی مووڵەت

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "سەرچاوە ئاگادارەکان"، حکوومەتی بەریتانیا لەم دواییانەدا چەندین مووشەکی دیکەی " سێبەری ڕەشەبا "ی بۆ ئۆکراین دابینکردووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی شەڕی ئۆکراین دژی ڕووسیا.

بە پێی زانیارییەکان ئەم سەرچاوە ئاگادارانە بە مەرجی ئەوەی ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە: "بەریتانیا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر مووشەکی دوور مەودای بۆ ئۆکراین ناردووە، دوای ئەوەی ووڵاتەکە هەواڵی کەمی مووشەکی دوور مەودای ڕاگەیاند و ئەم هەواڵە ئاشکرا نەکراوە".

بەپێی ڕاپۆرتی میدیای هەواڵی بلوومبێرگ، حکوومەتی بەریتانیا بە ئاشکرا ڕای نەگەیاندووە کە چەند مووشەکی دوور مەودای بۆ ئۆکراین دابین کردووە.

دوابەدوای ڕێککەوتنی هاوپەیمانانی ڕۆژئاوای ئۆکراین لەگەڵ بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودای ووڵاتەکەی وەکوو ATACMSی ئەمریکی و سێبەری زریانی بەریتانی، شەڕی ئۆکراین کە لە زستانی ئەمساڵدا دەچێتە سێیەم ساڵی خۆیەوە، پێی ناوە قۆناغێکی نوێی گرژی و ئاڵۆزییەکان.

ئەم پێشهاتانە و پەرەسەندنی گرژییەکانی جەنگی ئۆکراین ، لە کاتێکدا ڕووسیا چەند مانگێکە ڕۆژئاوا هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر واشینتۆن ڕێگە بە ئۆکراین بدات مووشەکی ئەمریکی و بەریتانیا و فەڕەنسی لە قوڵایی ڕووسیادا بتەقێنێ، مۆسکۆ ئەو ئەندامانەی ناتۆ بە ڕاستەوخۆ لە شەڕی ئۆکراین دەزانێت . ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، مۆسکۆ بە چەکی درووستکراوی ئەمریکا لە قوڵایی ڕووسیا ووڵامی هێرشەکانی ئۆکراین دەداتەوە.

پێشتر کێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە پشتیوانی لە ئۆکراین بەبێ ئەوەی ووردەکارییەکان بخاتەڕوو، ووتی: حکومەتەکەم پاڵپشتی بۆ ئۆکراین زیاد دەکات.

ئەم هاوکارییە چەکییەکان لە ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئینگلتەرا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکی ئەم دوایی یەدا ڕایگەیاند کە 2 مووشەکی دوور مەودای "سێبەری زریان"ی درووستکراوی بەریتانیای لەناوبردووە.


ئەم بابەتە 130 جار خوێندراوەتەوە