نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری ئێران یان بە جێ هێشت و گەیشتنە عەممان
پەیامی کورد ... نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری ئێران یان بە جێ هێشت و گەیشتنە عەممان
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ووڵاتەکەی قەرزەکانی خۆی بە ئێران داوەتەوە .
نازەنین زاغەری ڕێتکڵیف و ئەنووشە ئاشووری ، دوو هاووڵاتی ئێران بەریتانیایی کە پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ئازاد کران و خاکی ئێران یان ە جێ هێشت گەیشتنە خاکی عەممان .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری میدیای فەرمی دەوڵەتی عەممان ، فڕۆکەیەکی هیزی ئاسمانی عەممان کە هەڵگری ئەم دوو کەسە بووە ، لە فڕۆکەخانەی مەسقەت نیشتووەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگواستنی زاغەری و ئاشووری لە عەممان لە حاڵی ئەنجام بوونە .
حۆجەت کرمانی ، پارێزەری نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری پێشتر هەواڵی ئازاد بوونی ئەم کەسانەی ڕاگەیاندووە و بە ڕۆیتەرز ی ڕاگەیاندووە : ئەم دوو کەسە بۆ دەرچوون لە ئێران بەرەو فڕۆکەخانە دەڕۆن .
سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەندێک دوای هەواڵی ئازادی ئەم دوو هاووڵاتییە دوو رەگەزییە کە چەند ساڵ لە ئێران بەند کرابوون و دەرچوونی ئەوانیان لە ئەو ووڵاتە پشتڕاست کردەوە .
بۆریس جانسن لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی ، بە شانازییەوە پشتڕاستی دەکەمەوە کە دەست بەسەرکردنی ناعادیلانەی نازەنین زاغەری و ئەنووشە ئاشووری لە ئێران ئەمڕۆ بە کۆتا هات و ئەوان دەگەڕێنەوە بەریتانیا .
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ش ئازادی ئەم دوو هاووڵاتییە بەریتانی ئێرانییەی پشتڕاست کردەوە و نووسی ئەوان ئەمڕۆ دەگەرێنەوە بەریتانیا.
لیز تراس لە پەیامیکی تویتەریدا هەروەها ڕایگەیاند کە مۆراد تاهباز هاووڵاتییەکی دیکەی خاوەن دوو ڕەگەزنامەی ئێرانی بەریتانیایی یە کە لە بەندیخانەوە ئیزنی پێدراوە و ئێمە لە هەوڵداین دەرچوونی ئەویش لە ئێران بە متمانەوە ئەنجام بدەین .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە