ناسا هەروەها پشت ڕاستی کردەوە ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵی تۆمارکراو بوو

پەیامی کورد   ...   ناسا هەروەها پشت ڕاستی کردەوە ساڵی ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵی تۆمارکراو بوو

ناسا ڕاپۆرتی ساڵانەی پلەی گەرمی جیهانی بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی نیشتمانی ئۆقیانووس و بەرگەهەوای ئەمریکا (NOAA) بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵ بووە کە تۆمارکراوە لەوەتەی پێوانەکردنی پلەی گەرمی لە ساڵی 1880 دەستیپێکردووە.

بەپێی ئامارەکانی ناسا، پلەی گەرمی جیهانی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 2.1 پلەی فەهرەنهایت (1.2 پلەی سەدی) بەرزتر بووە لە تێکڕای بنەڕەتی ناسا لە ساڵی 1951 تا 1980، هەروەها 2.5 پلە گەرمتر بووە لە ساڵانی 1880.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە