ناسا ڤیدیۆی سەرسووڕهێنەری تیشکی خۆری پلەی X-ی بڵاوکردەوە

پەیامی کورد   ...   ناسا ڤیدیۆی سەرسووڕهێنەری تیشکی خۆری پلەی X-ی بڵاوکردەوە

ڕوانگەی داینامیکی خۆر کە کورتکراوەتەوە بە SDO، دوو هەڵدانی بەهێزی خۆری تۆمارکردووە کە لە 19ی ئایاردا ڕوویانداوە. ئەم دوو بڵێسەیە لە پۆلی X دان کە لە ڕاستیدا بەهێزترین جۆری بڵێسەی خۆرە.
ئەم جۆرە بڵێسە دەتوانێت سیستەمی جی پی ئێس لەسەر زەوی و پەیوەندییە ڕادیۆیی یەکان و مانگە دەستکردەکان تێک بدات. بۆ ئەوەی زاناکان ئاگاداری ئەم جۆرە تێکچوونانە بن و لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئەم جۆرە تەقینەوە بکەن، هەمیشە زاناکان بە هاوکاری ڕوانگەی خۆر وەک SDO چالاکییەکانی ڕووی خۆر دەپشکنن.
بڵێسەی خۆر لە ڕاستیدا تیشکی چڕ و تەقینەوەی خۆرە کە وزەیەکی زۆر ئازاد دەکات. زانایان پێیان وایە چالاکی خۆر لە خولگەی یازدە ساڵدا زیاد دەکات و خۆر دەگاتە زۆرترین چالاکی خۆی کە پێی دەوترێت زۆرترین ماوەی خۆر. ئێستا خۆر لەم ماوەیە نزیک دەبێتەوە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٣ بڵێسەی پلەی ئێکسی دەرکردووە.


ئەم بابەتە 52738 جار خوێندراوەتەوە