نامەکەی ترامپ لە ڕێگەی ئیماراتەوە گەێندرایە دەستی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی 

پەیامی کورد   ...    نامەکەی ترامپ لە ڕێگەی ئیماراتەوە گەێندرایە دەستی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی 

پێگەی هەواڵی ئاکسیووس ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی مارس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئاستیون ویتكاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نامەیەکی سەرۆکی ئەمریکا کە ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی کردبوو، لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ محەممەد بن زاید، حاکمی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، گەیاندە بەرپرسانی ئیماراتی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەرپرسیارییەتی گواستنەوەی نامەکەی بۆ تاران لە ئەستۆ گرتووە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە