نامەگەلی کێشەساز ، ترامپی خستە کێشەوە
پەیامی کورد ... نامەگەلی کێشەساز ، ترامپی خستە کێشەوە
قازی فێدڕاڵی کالیفۆڕنیا ڕایگەیاند کە ترامپ ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی کە پێی ووترابوو کە ئامار و ئەو ژمارانەی کە ئەو دەربارەی هەژماری دەنگەکانی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ باسی لێوە دەکات ، ناڕاست و درووست نییە بەڵام ئەو بەردەوام لە ووتارەکان و تەنانەت لە دادگاشدا پشتی بەستووە بەم ژمارە و ئامارە هەڵانەوە .
دەیڤید کارتێر قازی ناوچەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان کاتێک ئەم بابەتەی دۆزییەوە کە فەرمانی بە جۆن ئێستمەن ، پارێزەرەکەی ترامپ کرد تاکوو نامەگەلێکی زیاتر بۆ کۆمیتەی پێکهاتوو لە هەندێک لە ئەندامانی مەجلیسی نوێنەران کە سەبارەت بە هێرشەکەی ٦ی جانیوەری ٢٠٢١ بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە لایەن پاڵپشتانی دۆناڵد ترامپ ەوە لێکۆڵێنەوە دەکات ، بخاتە بەر دەست .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە