نامەیەکی گرینگی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی
پەیامی کورد ... نامەیەکی گرینگی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی
شاندێكی باڵای ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی کرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش كۆ بووەوە. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌م شانده‌وه په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیداره به پرسی گۆڕانكاری ناوچه و دیالۆگۆی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراقه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ڕۆڵی گرینگ ببینێت له ئارامی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ببێته بایه‌خی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، شاندێكی هاوبەشی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كە پێك هاتبوو لە برێت مەک گۆرك، ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی و دێریك شۆلێ، گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و دانا سترۆل، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری تری ئیدارەی ئەمریكا له سه‌لاحه‌ددین سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی‌یان كرد، دوای 100 ڕۆژ له ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، ئه‌مه گرینگ‌ترین سه‌ردان بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و دەربارەی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا هاتووه:
یه‌كه‌م: شاندی میوان سڵاوی تایبەتی سەرۆك بایدن و، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریكایان بە سەرۆك بارزانی گەیاند.
دووه‌م: شانده‌كه پێزانینیشیان بۆ ئەو هاوبەشی و هەماهەنگییە هەبوو كە لە ساڵانی ڕابردوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا هەبووە. جەختیشی لەوە كردەوە كە ئیدارەی تازەی ئەمریكا زۆر بە باشی ئاگاداری ڕەوش و گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەیە و، ووڵاتەكەیان پابەندی ئەو هاوبەشییە دەمێنێتەوە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی تری هەیەتی.
ئه‌م سه‌ردانه دوای چه‌ند ڕووداوێكی گرینگ هاتووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، به‌ڵام له ئاستی ناوخۆیی عێراق، فاكته‌ری سه‌ردانه‌كه زۆرتر بوون، له‌وانه گفتوگۆی ستراتیژی واشینتۆن و به‌غدا و ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێر كه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌م شاره كرایه ئامانجی تیرۆریستان، ڕه‌نگ بێت به‌شێك له ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بێت. سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خۆشی به‌شداری دانیشتنه‌كه بووه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ووتی: "له 100 ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن، ڕاسته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته چه‌ند سه‌ردانێكی گرنگی كردبوو، به‌ڵام ئه‌مه‌یان شاندی هاوبه‌ش بوو كه پێك هاتبوون لە جۆی هوود، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆشكی سپی، كه یه‌كه‌م سه‌ردانیان بوو بۆ ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، ئه‌وانیش به سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی كه‌نداو و دواتر به‌غدا و هه‌ولێر، سه‌ردانه‌كانیان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان بوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دیدارەکانیا گرنگ و باش بوون، چوونكه دۆخی عێراق هه‌ستیار و تایبه‌ته، هه‌ڵبژاردنی له پێشدایه و كۆمه‌ڵێك گرفتی ناوخۆی هه‌یه و بابه‌تی دانووساندنی ئه‌تۆمی له نێوان ڕۆژئاوا و ئێران ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وانه‌ش، دیالۆگی ستراتیژی له نێوان واشینتۆن و به‌غدا له ئارادایه، ئه‌مانه بابه‌تی گرینگن و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا".
ووتیشی: "به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان په‌یوه‌ندیی به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌بوو بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پشتیوانی له وه‌به‌رهێنان له كوردستان كرا، هه‌رچه‌نده به‌شێكی دیكه‌ی مێژووی په‌یوه‌ندی كوردستان و ئه‌مریكا له دوای ساڵی 1991 و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام زیاتر هاته ئاراوه، به‌ڵام ئێستا چوارچێوه‌یه‌كی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌ویش ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و عێراقه كه هه‌رێمی كوردستانیش له گفتوگۆكان به‌شداره و به شێوه‌یه‌كی كاراش به‌شداریی تێدا ده‌كات، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا و كوردستانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌و دیالۆگه له‌خۆ بگرێت و ئه‌مه ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی ئه‌منیی نییه، بگره ڕه‌هه‌ندی ئابووری و كلتووری و زانستی ده‌گرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ئه‌و دیالۆگه ده‌كات له هه‌مان كاتدا سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه و هه‌رێمی كوردستانیش لێی سودمه‌ند بێت".
سه‌فین دزه‌یی، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م ناوچه‌یه به به‌هێزی گرینگه و ووڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت خاوه‌ن بڕیار مه‌به‌ستیانه سه‌قامگیری له ناوچه‌كه هه‌بێت و پشتیوانی له كوردستان بكه‌ن بۆ دروستبوونی ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ئاستی عێراقیش."
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت په‌یوه‌ندی بەهێز و پته‌وی سه‌رۆك بارزانی و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه چه‌ند جارێك دیداری یه‌كتریان هه‌بووه و بایدن سه‌رسام بووه به ڕۆڵی سه‌رۆكی خۆشەویستیمان، سه‌رۆك بارزانی له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، له كاتی دیداری شاندی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك بارزانی، شانده‌كه په‌یامی تایبه‌تی سه‌رۆك بایدنیان به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاندووه، سه‌فین دزه‌یی، ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی شانده‌كه سڵاوی سه‌رۆك بایدنیان گه‌یانده سه‌رۆك بارزانی و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش سه‌رۆك بایدن خۆی نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك بارزانی ناردبوو، نامه‌یه‌كی دۆستانه بوو".
له‌باره‌ی هاتنی برێت مه‌ك گۆرك، بۆ كوردستان و هه‌بوونی له‌ناو شاندێكی له‌و شێوه‌یه كه پێشووتر به‌وه ناسرابوو كه بیروبۆچوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان هه‌یه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ڕای گه‌یاند: ''مه‌ك گۆرك ئاشنایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان هه‌یه و ئێستا به‌رپرسیاریه‌تی له ئیداره‌ی بایدن هه‌یه، ڕاسته له كاتێكدا ڕه‌نگه بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌بووبێت، به‌ڵام دواجار ئێمه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه بۆ دۆستایه‌تی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیدارەی نوێی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ویش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."
هه‌رچه‌نده مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر كوردستان و عێراق ماوه، ئایا ئه‌م شانده چۆن باسی ئه‌م پرسه‌ی كردووه، سه‌فین دزه‌یی، باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی له ئاستی سه‌ربازیدا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌وان له ئاستی سه‌ربازیدا زیاتر په‌یوه‌ندار بن به‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌م شانده زیاتر له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه بوو، ئه‌وه‌ی گرینگه هه‌ولێر و به‌غدا بتوانن ئه‌و ڕێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكه‌ن تا بۆشایی ئه‌منی له ناوچه‌كه درووست نه‌بێت كه به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌تا داعش ڕۆژانه هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و سوپای عێراقیش، ئه‌مانه گرفتن و ده‌بێ میكانیزمی خێرا بۆ چاره‌سه‌ریان بدۆزرێته‌وه، ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مریكا پشتیوانی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ن."
هه‌ندێك میدیای ناوخۆی كوردستان ده‌ڵێن كه گوایه باس له په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و پارتیش كراوه، ناوبراو ده‌ڵێت: باسی یه‌كریزی و یه‌كده‌ستی و یه‌كگوتاریی ناوماڵی كوردستان كراوه و گرنگه یه‌كڕیزی به‌رده‌وام بێت بۆ به‌هێزكردنی كوردستان."
دوای سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی، له هه‌مان ڕۆژدا شاندەکەی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی‌یان كرد. شانده‌كه له‌وێش گرنگیی په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستانیان دووپات كرده‌وه.
هاوكات كیفاح محه‌مه‌د، ڕاوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، له‌باره‌ی گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "سه‌ردانی شاندی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی بایدن به‌م ئاسته كه پێك هاتوون له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی گرنگ بوو، شانده‌كه په‌یامی سه‌رۆك بایدینیان گه‌یانده هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، له‌وێ دووباره باس له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان كرایه‌وه، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی بایدن ده‌یه‌وێت دۆستایه‌تی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان درێژه پێ بدات، ئه‌و تێروانینه گرنگه بۆ ئه‌مه‌ریكا كه جانبی ئابووری و كلتووری و سه‌ربازیش بگرێته‌وه و پشتیوانیی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
گوتیشی: "له‌م بارودۆخه‌دا كه هه‌ڵبژاردن له عێراق له ئارادایه و ڕه‌نگه هاوكێشه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر بێت و پرسی قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و دۆخی داراییی كوردستان و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له به‌غداوه هه‌موویان گرفتی گه‌وره‌ن له عێراق و كوردستان، ئه‌م شانده پشتیوانیی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانیان كردووه و پشتیوانی كوردستانن، به تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمی كوردستان ڕێزی له دراوسێكانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواییش گرتووه، ئه‌مه هۆكار و فاكته‌ری گه‌وره‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتی هاتنی شاندی ئەمەریکا بۆ لای سه‌رۆك بارزانی ئه‌مه‌ش دووپات كراوه‌ته‌وه."
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك بایدن، كیفاخ مه‌حموود ڕایگه‌یاند: "بایدن ڕێز و خۆشه‌ویستیی زۆر هه‌یه بۆ سه‌رۆك بارزانی و ئه‌م شانده له‌م ئاسته‌دا كه بۆ كوردستان هاتووه ده‌رخه‌ری گرنگی و بایه‌خدانی بایدنه به ناوچه‌كه، به تایبه‌تی خۆی یه‌كێك بووه له‌و سیاسییانه‌ی كه خاوه‌نی بیرۆكه‌ی فیدراڵی بووه له عێراقدا."
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە