نامەی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ بایدن / عەرەبستان زیاتر بخەنە ژێر فشارەوە .

پەیامی کورد     ...     نامەی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ بایدن / عەرەبستان زیاتر بخەنە ژێر فشارەوە .

ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکرات لە پەرلەمانی نوێنەران لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا پێیان ڕاگەیاندووە کە هەنگاوەکانی عەرەبستان لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان نییە و دەبی ڕێکارگەلی قورستر لە دژی ئەم ووڵاتە بگیرێتەبەر .

بە پێی ڕاپۆرتی واڵ ژۆرناڵ ستریت نوێنەرانی دیمۆکراتی ئەمریکا لەوانەش ئەندامانی کۆمیتەکانی کاروباری دەرەوە و زانیاری پەرلەمانی نوێنەرانی لە نامەکەی خۆیاندا بەرامبەر بە هەڵوێستە دژبەرانەکانی عەرەبستان لە دژی ئەمریکا لەوانەش دووری گرتنی ڕیاز لە خستنە بازاڕی زیاتری نەوت ، گفتووگۆ لەگەڵ پێکەن و کۆمەڵەیەک لە بابەتگەلی مافی مرۆڤ ئاماژەیان کرد .

نوێنەرانی دیمۆکراتی ئەمریکا هەروەها دووری گرتنی عەرەبستان لە هاوکاریکردنی لەگەڵ واشینتۆن دەربارەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینی لە باقی ئەو بابەتانە ڕاگەیاند کە دەوڵەتی بایدن دەبێ فشاری خۆی لە سەر ڕیاز زیاتر بکات .

لە نامەی دیمۆکراتەکان بۆ بایدن هاتووە کە پاڵپشتی بەردەوامی ئێمە لە پاشایەتی سەعوودی کە بە شێوەی سیستێماتیک و بێڕەحمانە هاووڵاتیانی خۆی سەرکوت دەکات ، ڕەخنەگران لە سەرتاسەری جیهان دەکاتە ئامانج و شەڕێکی وەحشیانە لە یەمەن ئەنجام دەدات و ڕژیمگەلی خۆسەر و زاڵم لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەهێز دەکات ، بە پێچەوانە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانە و زەرەر لە هێز و متمانەی ئەمریکا بۆ پاراستنی بەهاکانی ئێمە دەدات

نامەی دیمۆکراتەکان بۆ فشارخستنە سەر عەرەبستان لە لایەن دەوڵەتی بایدن ەوە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بە هۆی زیادبوونی گێرەوکێشەکانی نێوان واشینتۆن و ڕیاز لە بیری پاڵپشتی کردن لە دۆناڵد ترامپ ن و لەم ڕێگایە سندووقی سەروەتی نیشتیمانی عەرەبستان بۆ سەرۆکایەتی بن سەلمان سەرەڕای هۆشداری کارناسان دوو میلیارد دۆلاری لە کۆمپانیای " جێرارد کۆشنەر " ی زاواکەی ترامپ سەرمایەگوزاری کردووە .

ڕۆژنامەی رای الیوم ئاشکرای دەکات کە سندووقی سەروەتی نیشتیمانی عەرەبستان بە سەرۆکایەتی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەحوودی دوو میلیارد دۆلاری لە کۆمپانیایەک کە ٦ مانگ پێش لە لایەن جێرارد کۆشنەرەوە دامەزرا سەرمایەگوزاری کرد کە ئەم بابەتە جێگای پێداچوونەوەیە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە