نانەوەی کێشە و گرفت لە لایەن سێ بەلەمی سوپای پاسداران ەوە بۆ هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا

پەیامی کورد    ...   نانەوەی کێشە و گرفت لە لایەن سێ بەلەمی سوپای پاسداران ەوە بۆ هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا

ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشینتۆن پۆست" لەزاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە نووسی: سێ بەلەمی سوپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جوونی ٢٠٢٢ ، لە گەرووی هۆرمۆز نزیکی دوو پاپۆڕی ئەمریکی لە کەنداوی فارس بوونەتەوە.

پاپۆڕی "یوو ئێس ئێس ی سیرۆکۆ" و پاپۆڕی "یوو ئێس ئێس چووکتا کانتی" لە ئاوە نێودەوڵەتی کەنداوی فارس ڕێگەی خۆیانیان بڕیوە کە سێ بەلەمی سوپای پاسداران، بەرەوڕوویان بوونەتەوە و بە دوای درووستکردنی کێشەدا بوونە.

بە پێی قسەکانی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکی یە ، ئەرتەشی ئەمریکا خێرایی ئەم بەلەمانەی لەڕادەبەدەر خێرا و مەترسیدار ناو بردووە .

 


ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە