ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی و ئێمانۆئێڵ ماكرۆن بڵاوكرایه‌وه
پەیامی کورد ... ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی موسته‌فا كازمی و ئێمانۆئێڵ ماكرۆن بڵاوكرایه‌وه
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له نیویۆرك له‌گه‌ڵ ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكکۆماری فەڕه‌نسا كۆبۆوه و باسیان له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی ئێستا و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی عێراق كرد، به‌جۆرێك ده‌ستوور بكرێته بنه‌ما بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه دو قۆڵییه‌كانیدا له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه له نیویۆرك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆبۆوه.
له دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ووڵاتی دۆست و رێگاكانی په‌ره‌پێدانیان له بوار و ئاسته جیاوازه‌كاندا كرا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پرس و دۆسیه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش تاوتوێكران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاسۆی هاوكاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ووڵات كرا له بواره‌كانی ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاوكاری ئاوبوری له بواره جیاجیاكاندا كرایه‌وه كه له پێش هه‌موویانه‌وه له‌بواره‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێویستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چونی كۆنفڕانسی به‌غدا 2 بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی كرا، هه‌روه‌ها رۆڵی دیار و به‌رچاوی عێراق له ناوچه‌كه‌دا و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش له رێگه‌ی سیاسه‌تی هێوربونه‌وه و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچونه‌كان به‌رزنرخێندرا به شێوازێك كه سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه و ئاوه‌دانی گه‌له‌كانی زیاتر بكات.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كازمی كرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایەک بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی ئێستا و ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی، سه‌رۆكی فڕه‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی و جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر پێویستی هاندانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ گفتووگۆ له‌ناوخۆدا و چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی و ره‌چاوكردنی ده‌ستوور.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە