ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
پەیامی کورد ... ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وه‌زیرانی هه‌رێم، ره‌شنووسی پلانی نیشتمانی هه‌رێمی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو كه تایبه‌ت بوون به قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ به‌رایی و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كوالیتی ئاردی هاورده‌كراو.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥ی (ئه‌یلول/٩)ی ٢٠٢١ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، مه‌سروور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، "پێویسته هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ، به شێوه‌یه‌كی ئارام و مه‌ده‌نیانه و دور له ناوزڕاندن و یه‌كترشكاندن به‌ڕێوه‌بچێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان و ماف و شایسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و پێویسته ململانێ و كێبڕكێی نێوان حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش، به ئاراسته‌ی به‌رگریكردن بێت له پرسه نیشتمانییه‌كان و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له گرینگی ڕۆڵی بێ لایه‌نانه‌ی دام وده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و میدیا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، به شێوه‌یه‌ك پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌مو حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌وه بێت، له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه داكۆكی له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك بكه‌ن".
پاشان له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان ، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو كه تایبه‌ت بوون به قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ به‌رایی و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له كوالیتی ئاردی هاورده‌كراو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕوی خۆراكی و ته‌ندرووستییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له زو جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه.
له‌ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بو به بڕیاردان له سه‌ر ڕه‌شنووسی ( پلانی نیشتمانی هه‌رێمی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ 2021 - 2025 ) كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌ن خرایه‌ڕوو ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به كۆی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند كرا و وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردران، بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌ره‌وپێشچوونی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه به ئاراسته‌ی بره‌ودان به مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێم.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دانا عه‌بدۆلكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ڕه‌شنووسی (په‌یڕه‌وی سندووقی پاڵپشتی گه‌شه‌پێدان ڕێگاوبان له هه‌رێمی كوردستان )ی خسته‌ڕو، ئه‌م ڕه‌شنووسه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له گرینگی بره‌ودان به بواری ڕێگاوبان، بڕیاریدا وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی مانگێكدا، پێداچوونه‌وه‌ی زیاتر به ڕه‌شنوسه‌كه‌دا بكه‌ن له ڕوی قانونی و ته‌كنیكی و داراییه‌وه، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی خرانه‌ڕو، تا ئه‌و په‌یڕه‌وه ئامانجه‌كانی خۆی به‌دیبهێنێت له پاڵپشتی وه‌زاره‌ت له گه‌شه‌پێدانی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان و دانانی پێوه‌ر بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕێگاوبان، له‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به پێی شایسته‌بوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشنایی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گرینگی‌دان به بواری ڕێگاوبان، له بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانیه‌تی.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە