"ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن"

پەیامی کورد   ...  ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان درووست دەکرێن"

بەڕێوبەری گشتی مووڵەت لە دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ١٢ ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان درووست دەکرێت کە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت هەم لەڕووی زیادبوونی هەلی کار هەم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.

دکتۆر هەڤال سدیق، بەڕێوبەری گشتی مووڵەت لە دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : بڕیارە ١٢ ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان درووست بکرێن، ئێستا دوو ناوچە لەهەولێر هەیە و لە دهۆکیش یەکێک درووست دەکرێت و یەکێکیش لە سلێمانی و هەشتی دیکەش لە هەڵەبجە، گەرمیان، ئاکرێ، بەردەڕەش و هەندێک ناوچەی دیکە درووست دەکرێن.

هەڤاڵ سدیق ووتیشی : ئەو ناوچانە درووست دەکرێن و هەموو خزمەتگوزاریەکیان بۆ دەبردرێت، هەر وەبەرهێنەرێک بیەوێت کارگەیەک لەو ناوچانە درووست بکات مووڵەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو کارگەیە خزمەت بکات بە دەڤەرەکەی خۆی، ئەو ناوچانە زۆر گرنگن دەرفەتی کار زیاد دەکەن و کارگە زیاد دەبن و بەرهەمی ناوخۆ بە پیشەسازی دەکرێت و ساغ دەبێتەوە و دەبێتە هاندانێکیش بۆ جووتیاران.

سدیق باسی لەوەش کرد، ئێستا لە ئاکرێ و بەردەڕەش زەوی تەرخانکراوە بۆ ئەوەی دوو ناوچەی پیشەسازی درووست بکرێن، ڕێکارەکان تەواوبن دەست بە درووستکردنیان دەکرێت.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە