ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕایه‌وه
پەیامی کورد ... ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕایه‌وه
به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گەڕاوەتەوە."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه گه‌یشتووەته 315 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه خانه‌نشین و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ووتیشی "هێشتا 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه ماون بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و فۆڕمیان له وه‌زاره‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوە، بڕیاره سبه‌ی ناوی 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه بنێرین بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ڕوونیكرده‌وه "هه‌ر شاره‌وانییه‌ك زه‌وی ئاماده‌ی هه‌بێت ده‌توانێت دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری خۆی بكات، كاتی دابه‌شكردنه‌كه دیار نییه، به‌ڵام هه‌موو شاره‌وانییه‌كان ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه، بۆ نموونه له هه‌ولێر پێشتر پێنج هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه، بڕیاره 20 هه‌زاری دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت."
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە