ناوەندى بەرهەمهێنانى مووشەک و چەک وچۆڵى پێشکەوتووى ئێران لە سووریا ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... ناوەندى بەرهەمهێنانى مووشەک و چەک وچۆڵى پێشکەوتووى ئێران لە سووریا ئاشکرا دەکرێت
جەیسۆن برۆدسکى بەڕێوبەرى ماڵپەڕى یووئانی، بە بڵاوکردنەوەى نەخشەیەک لە ئەکاونتى لاپەڕە تویتەرییەکەى خۆى، ئاشگراى کرد کە کۆمارى ئیسلامى ناوەند و کارگەیەکى بەرهەمهێنانى مووشەک و چەکى پێشکەوتووى لە سووریا داناوە.
برۆدسکى بە تایتڵى "هەواڵى بەپەڵە" لە سەرتاى تویتەکەى، نووسیویەتى:
بێنى گانتس وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل، ئەمڕۆ نەخشەیەکى ئاشکرا کردووە کە نیشان دەدات زیاتر لە ١٠ دامەزراوەى جۆراوجۆر لە ناوەندى لێکۆڵینەوەى زانستى سووریا (CERS) هەن کە کۆمارى ئیسلامى بەکاریان دەهێنێت بۆ درووستکردن و بەرهەمهێنانى مووشەک و چەکى پێشکەوتوو بۆ هێز و میلیشیا تیرۆریستییەکانى خۆى.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە