ناوەندی ئەمنییەتی نوێی ئەمریکا " CNAS " : بەربەستی زیندووکردنەوەی بەرجام ، ئەمریکایە

پەیامی کورد   ...   ناوەندی ئەمنییەتی نوێی ئەمریکا " CNAS " : بەربەستی زیندووکردنەوەی بەرجام ، ئەمریکایە

ناوەندی ئەمنییەتی نوێی ئەمریکا " CNAS " ڕایگەیاند : گەورەترین بەربەستی زیندووکردنەوەی بەرجام ، ئێران نییە ، بەڵکوو کۆنگرەی ئەمریکایە .

یاسای بەناوبانگ بە " یاسای بەدواداچوونی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران " ئینارا " کە لە ساڵی ٢٠١٥ کۆنگرە پەسەندی کرد مافی بە دامەزراوەی یاسادانەری ئەمریکا دەدات تاکوو لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرجام یا هەر ڕێکەوتنێکی دیکە دەربارەی بەرجام چاودێری بکات و هەبێت .

ئەگەر وا دایبنێنین کە ڕێکەوتن بەدی هاتووە و بۆ بەدواداچوون ئاراستەی کۆنگرە بکرێت ئایا بەردەوام دەبێت ؟ ووڵامی کورت ئەمەیە کە لەوانەیە بەڵام زۆر قورس و تاقەت پڕۆکێن دەبێت


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە