ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید دامەزرا
پەیامی کورد ... ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید دامەزرا
لە ڕۆژی ٢١ی ١١ی ٢٠٢٠دا لە ستۆکهۆڵم ی پایتەختی سوید ناوەندی ڕەوەندی کورد دامەزرێنرا.
لە ڕاگەێندراوی ناوەندی ڕەوەندی کوردی سویددا هاتووە: "ماوەیەک بوو کار بۆ دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتانی ئەورووپا دەکرا و، دوای ماوەیەک هەوڵدان لە ئاڵمانیا و هۆڵەندا و فینلەندا و نەمسا و فەڕەنسا، دواتر ناوەندی ڕەوندەکە لە سوید دامەزرینرا".
ئەوەش هاتووە، ڕاگەیاندنەکە بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری کوردانی دیاسپۆرا لە بارەگای بارزانی، تاهیر هەورامی و، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەختیار بەردمان و، بە ئامادەبوونی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو".
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە دراوە کە بە ئامادەبوونی کەسانی لێهاتوو و کۆنفراسەکە بەڕێوە چوو و دەستەیەکی نوێ بۆ ڕەوەندی کورد لە سوید دانرا و بە دڵسۆزانە و هەڵوێستی یەکڕێزیی کوردستانی، کۆنفراسەکە بە کۆتا هات.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە