ناوەڕۆکی پاکێجی گەمارۆگەلی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ئێران ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...  ناوەڕۆکی پاکێجی گەمارۆگەلی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ئێران ڕاگەێندرا

بە پێی نوێترین گەمارۆگەلی پەسەندکراو لە لایەن یەکیتی ئەورووپاوە ، دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەسانی سەر بەو دامەزراوەیە گەمارۆدا ، بە پێی ئەم گەمارۆیانە هەموو نووسینگەکانی میدیایی دەنگ و ڕەنگ لە یەکیتی ئەورووپاش دادەخرێن و کەناڵ و تۆڕگەلی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی هەروەها لە سەتەلایتەکان دەسڕدرێنەوە .

لە لیستەی کەسانی گەمارۆ دراو ناوی ئامینە سادات زەبیح پوور و عەلی ڕەزوانی ، پەیمانی جەبەلی ، سەرۆکی دامەزراوەی دەنگ و ڕەنگ ، ئەحمەد خاتەمی ، ئیمامی هەینی تاران و ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی مەجلیسی خۆبرەکانی ڕابەری ، مەجید میر ئەحمەدی جێگری ئەمنییەتی وەزیری هەرێم ، عەبدۆلڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش ، مۆحسین بێرەهمانی جێگری دەنگ و ڕەنگ ، مۆرتەزا جۆکار ، جێگری فەرماندەیی ئاسایشی سیستان و بەلووچستان ، مەجید سووری جێگری سوپای لۆڕستان ، مۆحسین کەریمی فەرماندەی سوپای پارێزگای مەرکەزی ، عەلیڕەزا حەیدەرنیا ، ئەمانۆڵلا گەرشاسپی ، بەهمەن ڕەیحانی ، حەبیب شەهسەواری ، مەحەمد عەبدۆڵلاپوور ، سیاوەش مۆسلێمی ، ئەحمەد زۆلقەدر ، مۆرتەزا کەشکوولی ، عیسا بەیات و موحەمەد تەقی ئێسانلوو دەبینرێت .

هەروەها لە بەشی گەمارۆگەلی پەیوەندیدار بە هەناردەکردنی چەکی سەربازی بۆ ڕووسیا بۆ کەڵک وەرگرتنی لە شەڕ لەگەڵ ئۆکراین ، ڕێکخراوی جیهادی دۆسەری سوپا ، دیزاین و درووستکردنی ماتۆڕی فڕۆکە ، کۆمپانیای ئۆژێ فڕینی مادۆ ، کۆمپانیای پەرواری پارس گەمارۆ دران . لە پاڵ ئەم ڕیکخراوانە یووسف ئەبووتالێبی ، عەلیڕەزا بەلالی ، عەبدۆڵلا مێهرابی و حەمید واحێدی یش لە کەسە گەمارۆ دراوەکانن و لە پەیوەندی لەگەڵ هاوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیا لە شەڕ لەگەڵ ئۆکراینن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە