ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەێندرا
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به دابینكردنی ئاوی پاك و نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان، كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و گرانبوونی نان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به ڕێكاری ته‌ندرووستی تاوتوێده‌كات
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه .
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ئیمانۆئێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و به سه‌ردانێكی گرینگ و مێژوویی ناوبرد كه دووپاتكردنه‌وه‌ی گرینگیدانی فه‌ڕه‌نسایه به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
پاشان هه‌ریه‌ك له فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی گرینگی به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و سووده‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو .
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ، تیشكیان خسته سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییان له وه‌رزی سه‌رما و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به ڕه‌چاوكردنی ته‌ندرووستی وژیانی هاووڵاتییان و به‌رگرتن له هێنانی سووته‌مه‌نی كوالیتی خراپ بۆ ناو هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق خرایه‌ڕوو بۆ ناردنی به‌نزینی ئۆكتان به‌رز و نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه، خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بو سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كان و گرانبوونی نرخی نان و سه‌موون و ئاسانكاری و پشتیوانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م بواره‌دا، ئه‌و بڕیارانه خرانه‌ڕوو كه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ریانچواندوون بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری وپشتیوانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كان له دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی هێنانی ئارد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد ، ڕێكاریی پێویست وه‌ربگرن بۆ پشتیوانی ئه‌م بواره و كاركردن بۆ دڵنیابوون له كوالیتی ئاردی هاورده‌كراو له ڕووی خۆراكی وته‌ندرووستیه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته و وه‌رگرتنی ڕێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی پاراستنی ژیان و ته‌ندرووستی هاووڵاتییان ودابینكردنی نان وسه‌موون كه پێداویستی سه‌ره‌كین به گونجاوترین نرخ و كوالیتی و ڕاسپاردنی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی بازرگانی بۆ به‌دواداچوونی بازاڕ.
له بڕگه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پڕۆژه وهه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتییان خسته‌ڕوو، به تایبه‌تی له بواری پاراستنی ئاوی ژێر زه‌ویی و به‌رگرتن له زیادبووونی دابه‌زینی ئاستیان و سوود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وی له ڕێگای ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداو و پۆنده‌كان بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و دابینكردنی بوودجه‌ی به‌كاربردنی پێویست بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی شاره‌كان.
دواتر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی باسیان له ئاماده‌كاریی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و ده‌سپێكی ساڵیی نوێی خوێندنی 2021-2022 به ئاراسته‌ی زیادكردنی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین به مامۆستایانی په‌روه‌رده و مامۆستا و قوتابی و فێرخوازانی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌نجومه‌ن وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی گرنگیدان وبره‌ودان به په‌روه‌رده و فێركردن و مامۆستایان كه خوڵقێنه‌ری نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار و ته‌ندروست وڕۆشنبیرن به ڕه‌چاوكردنی پاراستنی ژیان وته‌ندرووستیشیان.
له‌كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌كردن به سیم كارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبه‌رایی، به شێوه‌یه‌ك پێویسته له‌مه‌ودوا ته‌واوی زانیاری كڕیارانی سیم‌كارت دیاربێت ، هه‌موو ئه‌و سیمكارتانه‌ش ڕابگیرێن كه بێ فۆڕمن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێویسته كۆمپانیاكانی مۆبایل پابه‌ند بن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕا‌سپێردرا ڕێكار به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكارانه بگرێته‌به‌ر كه ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە