ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی موستەفا کازمی و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاو کرایەوە
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چاودێرانی نەتەوەیەكگرتوەكانی به‌رزنرخاند له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی پێشوازیكرد له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرا كه له ١٠ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌شداری و پشتیوانی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به‌رزنرخاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا جینین پلاسخارت پیرۆزبایی له كازمی كرد به‌بۆنه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ستایشی پلانه لۆژیستی و ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی كرد كه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بو له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه.
جینین بلاسخارت رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانی و پاڵپشتی ڕێوشوێنه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و پشتیوانی به‌رده‌وامیشی ده‌رخستنی ئه‌نجامه‌كان دوپاتكرده‌وه به‌جۆرێك ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌نگده‌رانی عێراقی.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە