ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاو دەکرێتەوە

پەیامی کورد    ...   ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاو دەکرێتەوە

موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی نووسینگەی حەلبووسی "لەسەرەتای دیدارەکە حەلبووسی هیوای تەندرووستیەکی باشی بۆ سەرۆکی تورکیا خواست دوای چاکبوونەوەی لە فایرۆسی کۆرۆنا".
هەر لە میانەی دیدارەکە  کە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری ئامادەی بوو، تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوو ووڵات کرا لەسەرجەم بوارەکان لە نێویان دا ئابووری و بازرگانی لەگەڵ پشتیوانی لە عێراق لە بواری ریشەکەن کردنی تیرۆر و هاریکاری لە بواری ئاڵوگۆری زانیاری ئەمنی و هەواڵگری.
لەبەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ لە بارەی ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا کرا بۆ عێراقیەکان، لەو بارەیەوە سەرۆکی تورکیا راسپاردەی دەرکرد کە رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو پرسە بگیرێتەبەر.
لای خۆیەوە ئەردۆغان جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانیەکانی بۆ عێراق و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی بەو جۆرەی سەقامگیری لە عێراقدا دەستەبەر دەکات و خزمەت بە گەلی عێراق دەکات.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە