ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدۆڵڵا شانشینی ئوردن
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدۆڵڵا شانشینی ئوردن
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی رایگەیاند، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتینە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە کۆبووینەوە، ئەمە دەقی ناوەڕۆکی دیدارەکەیە:
گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرد. خاوەنشکۆ شا عەبدۆڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەربڕی.
جەختمان لە گرینگی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد.
هەوڵەکانی شانشینی هاشمی ئوردنی بە ڕابەرایەتی شا عەبدۆڵڵای دووەم-مان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.
سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپاتمان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرینگە، هەروەها جەختمان لە گرینگی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە