ناوەڕۆکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆک ماکرۆن و کازمی لە بەغدا
پەیامی کورد ... ناوەڕۆکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆک ماکرۆن و کازمی لە بەغدا
موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە و بەیانی ئەمڕۆش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، کازمی رایگەیاند، پێکەوە کارکردنی فەڕەنسا و عێراق بۆ سەرخستنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.
موستەفا کازمی لەمیانەی کۆنگرە رۆژنامەکەوانیەکەدا رایگەیاند، "سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق جەخت لە گرینگی پێکەوە کارکردن لەنێوان عێراق و کۆماری فەڕەنسا دەکاتەوە، ئێمە هەوڵەکانی سەرۆکی فەڕەنسا بەرز دەنرخێنین کە خستنەڕوو بۆ پشتگیرکردن لە کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی هاوڕێیان عێراق، ئەمە ئاماژەیە لەسەر گرینگی عێراق لەم پەیوەندیەدا و گەلی عێراق ئەو هەڵوێستەی فەڕەنسا بەرزدەنرخێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، فەڕەنسا بەشداری کردوە لە شەڕی عێراق دژ بە داعش، سوپاسی عێراق بۆ فەڕەنسا دووبارە دەکەینەوە لە هەوڵەکانی بۆ پشتگیرکردنی هێزەکانی عێراق، عێراق و فەڕەنسا پێکەوە کاردەکەن لەسەر پێکەوە کارکردن و کاری هاوبەشی ئابووری، ووزە، تەندرووستی و فێرکاری و سوپاسی عێراق دەکەن بۆ هاوکاری فەڕەنسا لەکەرتی تەندرووستی لەسەردەمی کۆرۆنا.
موستەفا کازمی باسی لەوەشکرد، "پێکەوە کارکردنی عێراق و فەڕەنسا لە شەڕی دژی تیرۆر بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگریکردن لە بەها دیموکراسییەکان، لە ئەزموونی نوێی عێراق ئاسۆی پێکەوە کارکردن هەن و هەوڵ دەدەین پەرەیان پێبدەین و لە هەمو بوارەکاندا بوونی فەڕەنسا زۆر گرینگە لە عێراق و کاریگەری زۆر گەورەی هەیە و ئێمە بە پەرۆشین تاوەکوو لە کەرتەکانی ووزە، کارەبا و بوارەکانی دیکە پێکەوە کاربکەین".
لای خۆیەوە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمە دەکەم کە لێمکرا، ساڵێک لەمەوبەر کە لێرەبووم باسی کۆنگرەی ووڵاتانی دراوسێی عێراقمان کرد کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشە بۆ ئارامی و سەروەری عێراق و هیوادارم سوپاسی ئێوە لەسەر پابەندبوونی ئێوە بکەم".
باسی لەوەشکرد، "فەڕەنسا سوورە لەسەر ئارامی و جێگیری دۆخی عێراق و ئەو سووربوونەی ئێمە لەسەردەمی شەڕی داعشەوە هەیە و داعش لەسەر زەوی لە سایەتی ئازایەتی هێزەکانی عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێکشکاوە، پێویستە شەڕ دژی داعش بەردەوام بێت و دەزانم شەڕ دژی ئەو رێکخراوە یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکوومەتی ئێستای عێراق ئێوە".
ئەوەشی خستەڕوو، فەڕەنسا هانی حکوومەتی عێراق دەدات کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش و وەک دەشزانن فەڕەنسا بوودجەیەکی بۆ ئاوەدانکردنی ناوچە خاپوورکراوەکان تەرخانکردوە و گەلێک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن و کۆمپانیاکانی فەڕەنسا کار بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکانەی مەوسڵ و هەروەها رێڕەوی ئاوی شارەکە دەکات".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە