ناو و لیستەی ئەو کەسایەتی و شوێنانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دران ڕادەگەێنین

پەیامی کورد      ...   ناو و لیستەی ئەو کەسایەتی و شوێنانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دران ڕادەگەێنین

ئە٢مریکا بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران لەلایەن ئێرانەوە گەمارۆی نوێی خستە سەر کۆمەڵێک بەرپرسی ڕێژیم

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دوێنێ سێشەممە ٧ی دیسەمبەری ٢٠٢١ بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن ئێرانەوە گەمارۆی نویی خستە سەر کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامی ڕێژیم، لەوانە: "غوڵامڕەزا سلێمانی" سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفان.

بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، سەید "ڕەزا مووسەوی ئەعزەمی" فەرماندەی تیپی یەکەمی ئەمیرەلموئمێنینی سوپا و "مەسعوود سەفدەری" یەکێک لە لێکۆڵەرانی سوپا، "حەسەن کەرەمی" فەرماندەی یەکەی تایبەتی هێزی ئینتزامی، "زۆغرا خودادای" سەرۆکی بەندیخانەی قەرچەک و "لەیلا واسقی" فەرمانداری قەلعەی حەسەن خان لەگەڵ "موحسین ئیبراهیمی" فەرماندەی هێزەکانی تایبەتی پاسدارانی ویلایەت  و "محەممەد کەرەمی" فەرماندەی قەرارگای قودسی باشووری ڕۆژهەڵاتی هیزی زەوینی سوپای پاسداران، لەو کەسانەن کە خراونەتە لیستەی گەمارۆکانی ئەو ووڵاتەوە.

هەروەها یەکەکانی تایبەتی ناجا و "هێزەکانی تایبەتی پادوەحشەت" ناسراو بە "نۆپۆ" لەو لیستەیەدان.

ئەو ئەندام و دامەزراوانە بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کراون و بەپێی بەڵگەی یاسای "مەگنیتسکی و کاتسا" خراونەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.

یەکیتی ئەورووپاش لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا چەند کەسی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانی بە هۆکاری سەرکوتکردنیی خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨ خستە لیستەی گەمارۆکانی مافی مرۆیی خۆیەوە.

هەروەها ئەمریکا تەشکیلاتی "هێزەکانی تایبەتی سوپای پاسدارانی ویلایەت" لە ژێرشاخەی یەکەی تایبەتی هێزی ئینتزامی و بەندیخانەی ناوەندی "ئیسفەهان" و بەندیخانەی "زاهیدان" لەگەڵ یەکەی تایبەتی ناجای بە لیستەی گەمارۆوەکانی زیاد کردووە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو گەمارۆیانە لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، سەرکوتی هاووڵاتیانی بێتاوان، دژبەرانی سیاسی و ناڕەزایەتییە هێمنەکان جێبەجێ کراون.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە