ناکۆکی نیوان ماڵی ئیبراهیم ئەحمەد و شێخ جەنگی قووڵتر دەبێت " شاناز بۆ لاهوور : "باوكت كەسێكی مەشڕوب خۆر و تلیاك كێش بووە ، نە شێخ بووە و نە یەك فیشەكی لە جەنگدا تەقاندووە، نازانم بۆ ناوی كراوەتە شێخ جەنگی! "
پەیامی کورد ... ناکۆکی نیوان ماڵی ئیبراهیم ئەحمەد و شێخ جەنگی قووڵتر دەبێت " شاناز بۆ لاهوور : "باوكت كەسێكی مەشڕوب خۆر و تلیاك كێش بووە ، نە شێخ بووە و نە یەك فیشەكی لە جەنگدا تەقاندووە، نازانم بۆ ناوی كراوەتە شێخ جەنگی! "
كێشەی نێوان بنەماڵەكانی نێو یەكێتی بەتایبەت بنەماڵەی ( براھیم ئەحمەد و جەنگی بوڕھان) گەیشتووتە ئاستێك رۆژانە لە رێگای سۆشیال میدیا و بە ناوی خوازراو و نەخوازراو ھێرش دەكەنە سەر یەكتر، لە نوێترین ھێرشەكاندا شاناز براھیم ئەحمەد لە رێگای پەیجەكانیەوە ھێرشی كردووتە سەر لاھور جەنگی بە بێ ئەدەب و بێ ئەخڵاق ناوی دەبات، لە بەرامبەردا لاھور جەنگی لە رێگای فەیسبووكەوە ھێرشی بۆ سەر براھیم ئەحمەد دەستپێكردووە و پی دەلێت: دوڕاوی سیاسەت.
سەرەتای ھێرشەكانی ئەم جارە لە كاتێكدا دەستی پێكرد كە (ئارام ئەحمەد) فەیسبووكوان و قەلەمی دەست لاھوور جەنگی لە رێگای نووسینێكەوە ھێرشی كردە سەر ھێرو براھیم ئەحمەد و بە ژنێكی ترسنووك ناوی برد، ئەمەش وایكرد شاناز براھیم ئەحمەد لە رێگای پەیجە سێبەرەكانیەوە ھێرش بكاتە سەر باوكی لاھوور جەنگی و بە كەسێكی “مەشڕوب خۆر و تلیاك كێش” ناوی ببات.
ئارام ئەحمەد كە ھەموو قسە و نووسینەكانی بە فلتەری لاھور جەنگی تێدەپەڕێت لە لایڤێكی فەیسبووكدا گوتی: براھیم ئەحمەد دوڕاوی سیاسەت بووە و لە ساڵی ١٩٦٠ـەوە خۆی بەدەستەوە داوە و لە ٦٦ بووتە جاشی سەدام حسێن و دواتر چووتە دەرەوەی وڵات و لەوێ مردووە.
دەشلێت: براھیم ئەحمەد وای لە مام جەلال كرد شەڕی ناوخۆیی بەرپا بكات بەھۆی ئەو رقەی بەرامبەر پارتی ھەیبوو، براھیم ئەحمەد سیاسەتی نەدەكرد، تەنھا شعر و ژیاننەمەی دەنووسی و خۆشی بە نووسەر دادەنا.
لە بەرامبەردا شاناز براھیم ئەحمەد لە پەیجە سێبەرەكانیەوە نووسیویەتی: باوكی لاھور نە شێخ بووە ونە رۆژێك لە رۆژان لە جەنگدا بەشداری كردووە، نازانم بۆ ناوی كراوەتە شێخ جەنگی!،
مانگێك پێش ئێستاش بەھۆی ئەوەی شاناز براھیم ئەحمەد (جەنگی) بە مەشڕوب خۆر ناوبردبوو، پوڵاد جەنگی برای لاھور جەنگی كە سەرپەرشتیاری دزەتیرۆری لاھور جەنگییە، بە ھێزێكەوە ھەڵیكوتابووە سەر نووسینگەی شاناز براھیم ئەحمەد، بەلام خۆی لەوێ نەبووە و دوای تێكدانی كەلو پەلی ناو نووسینگە، ھێزەكە ئەوێی چوڵكردبوو.
شاناز براھیم ئەحمەد لە نووسینەكەیدا ئەمجار رووی لە ئارام ئەحمەد، فەیسبووكوانی سەر بە لاھور جەنگی دەكات دەلێ: جا ووتارێک چیە ؟ پارەی قاچاخچێتی جگەرە و مەشروب و ئاڵتون ، پارەی سەرانە و زەوی داگیرکردن ، فەردە پوڵی داهاتی مەرز و ئەرز و نقڵی دوگ و هێلکە و زەیتوون ،ئەوەندە زۆرە لەجیاتی ووتارێک دەیان ووتار دژی هێرۆخان بنووسە ، با پڕ لەدرۆ و جنێو و ڕشانەوە بێت ئێ خۆ ئاغاکەت (مەبەست لێی لاھور جەنگی یە) مەغدورت ناکات و شاباشی جنێونامەکانت بۆ حەواڵە دەکات و ناهێڵێت بمری لەبرسا ،بەلام دڵنیابن تۆ و ئاغاکەشت (مەبەست لە ئاغاكەت، لاھور جەنگی یە) ناتوانن زەڕەیەک لەشکۆ و ڕێز و گەورەیی هێرۆخان کەمبکەنەوە ، دواجار دەبێت وەک سەگ لەپەراوێزدا بەکاروانەکە بوەڕن و بای سکی خۆتان خاڵی بکەنەوە …
بینووسە ، هەرچەند پێتخۆشە بەدڵی ئاغاکەت (لاھور جەنگی) جنێونامە و ڕشانەوە بنووسە ، چۆنیان پێباشە ئاوا بۆیان بهۆنەرەوە و درۆیان بۆ ڕیزکە ، بێ دڵییان مەکە وەڕین لە تۆ و ئێسقان لە ئەوان ، بینووسە ئەوان گەز گەز باڵای پێدەکەن و شینە دۆلاری زیاترت بۆ حەواڵە دەکەن ، بینووسە بەزایە ناچێ ، دەهۆڵی ئەوان و چۆپی کێشانی تۆ ، هەڵپەڕە …
بەڵام دواجار تۆ و ئاغاکەت (لاھور جەنگی) کاڵەک بە ئەژنۆی خۆتان دەشکێنن و پێکەوە ناوتان دەچێتە زبڵدانی مێژوو ، ئێ خوا هەڵناگرێ دەڵێی مەنجەڵ و سەرقاپن ، خودا لە یەک توخم و تۆو بۆ یەکتری خەڵقی کردوون ..
بینووسە ، هەرزەیەکی تازە پیاکەوتووی و بێئەدەب و خاڵی لەئەخلاق ڕابەر و ڕێبەری ڕەوتی سیاسەت و حیزبایەتی کۆمەڵێک گەمژە و کڕدراو بێت (مەبەستی لاھور جەنگیە) ، هەر قابیلی ئەوەیە تۆی چۆپی کێش و شایەر و لاتوولووت ، بوق لێدەر و زوڕنا ژەنی بیت ، جاش قەڵەم بڵاوی بکەرەوە ووتاری (حازر و نوسراو و نێردراو) …
بینووسە کاکە چۆنیان دەوێ و چۆنت پێخۆشە ئاوا بینووسە ، تۆ نانەکەت لەوەدایە بینووسیت ، یان بۆت بنووسن و بینێرن و بڵاوی بکەیتەوە ، هێرۆ خان وەک تۆ و ئاغاکەت (لاھور جەنگی) بە فەیس بووک و لایک و کۆمێنت گەورە نەبووە ، تاکو بەفەیس بووک بچووک ببێتەوە ..
ئەوانەی لەفەیس بووک و نووسین دەترسن ئەوانەن کە خۆیان پووچ و خاڵین ، کۆمەڵێک دەربار و هەرچی و پەرچی وەک تۆیان بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی لەفەیس بووک پێیاندا هەڵبدەن و فوویان تێبکەن ( مەبەستی لاھور جەنگیە)، بەڵام با مژدەت بدەمێ کاکی قۆنتەراتچی ، ئەوان خۆشیان دەزانن و دڵنیان هەر فەیس بووکیش دەیانخات ، با کات و ساتی خۆی بێت ، ماسکەکان دەکەون و ڕووی ڕاستی ئاشکرا دەبێت ، ئەوکات دەزانیت چ خەڵەفاوێکی ، ئەم ڕێگایە دوور و درێژە و ئێمەش پەلەمان نیە ، چاوەڕێین
هێرۆخان خاوەنی مێژوو و ڕابردووە ، ئاغاکەی تۆش (لاھور جەنگی)، خاوەنی تۆ و کۆمەڵێک دەربار و قوڕمیشکراوە کە تا ئەوکاتەی ئێسقانیان بۆ فڕێبدات دەوەڕن ، ئەوکاتەی ئێسقان نامێنێ سەگەکانیش سەریان شۆڕدەکەن و نوزە نوز بەدوای دەستێکی دیکەدا دەگەڕین حەبلێکی تر بکاتە ملیان ..
ئاغاکەی تۆ (لاھور جەنگی) بچووکە و دەیەوێت بە پەلاماردانی گەورەکان بچووکی خۆی بشارێتەوە ، ئێستا کە تۆ توانیووتە لەپشت ئەو بچووکەوە خۆت بشاریتەوە ، بیرت لەوە کردووەتەوە کە خۆت چەند بچووکی ؟!
ئاخر کاک ئارام گیان بەقوربانی ئەو دڵەوبم ناڵێین مەینووسە ، بینووسە بەس بە ئەخلاق و کەرامەتەوە ، ئێ بەساقەوبم بکەوەرە بەینەوە و لەئاغاکەت پرسە بزانە جەنابیان بەنانی کێ و لەماڵی کێ گەورە بووە ؟ لێی بپرسە بزانە چۆن لەپڕێک بوو بە کوڕێک ؟ پێی بڵێ ئاغام تۆ وەفات بۆ هێرۆ خان نەبێت کە لەشوێنی دایکتە ، گرنتی چیە سبەینێ من فڕێنادەیتەسەر جادە و بێلانە و نانم ناکەی ؟ وەڵامی ئەو پرسارانە وەربگرە ئینجا تا دەتوانیت وەرە جنێونامەی (حازر و نوسراو و نێردراو) بنووسە یان بڵاوی بکەرەوە …
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە