نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى
پەیامی کورد ... نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى
نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و دابه‌زینه‌كه‌ش نه‌وتى خاوى ته‌كساسى هێنایه‌وه خوار ١٠٠ دۆلار.
ئه‌مرۆ هه‌ینى 1/4/2022 نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركردوو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس به ٩٩،٩١ دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراو نه‌وتى خاوى برێنت به ١٠٤,٦٥ دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
چاودێرانى بوارى ووزه هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بڕیارێكى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به به‌كارهێنانى شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه له‌و نه‌وته‌ى ئه‌مریكا ئەمبارى كردوه.
نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو له‌مانگى ڕابردوو گه‌یشته نزیكه‌ى ١٣٠ دۆلار و ووڵاته به‌كارهێنه‌ره‌كانى نه‌وت بڕیاریانداوه ڕێگرى له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى نرخى نه‌وت بكه‌ن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە