نرخی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا دابەزی
پەیامی کورد ... نرخی دانەوێڵە لە هەموو جیهاندا دابەزی
دوابەدوای بەردەوام بوونی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین نرخی جیهانی ئەم ماددە سەرەکییە خواردنی یە دابەزی
بەهای گەنم و گەنمەشامی ڕۆژی دووسممە لە بۆرسەی شیکاگۆدا لە دوای دەرچوونی چەند کەشتییەکی دیکەی هەڵگری دانەوێڵەی هەناردەی ئۆکراین لە بەندەرەکانی ئەم ووڵاتەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان دابەزی .
بەهای بووشڵیک گەنم لە بۆرسەی شیکاگۆدا بە ١،٤٪ دابەزین بۆ ٧،٦٤ دۆلار ، بەهای گەنمەشامی بە ١،١٪ دابەزین بۆ ٦،٠٣دۆلار و دانەی سۆیا بە ٠،٠٠٩دابەزین بۆ ١٤،٠٧دۆلار گەیشتووە .
دوو کەشتی دیکەی هەڵگری گەنمە شامی و سۆیا ڕۆژی دووشەممە بەندەرەکانی ئۆکراین یان بە جێهێشتووە کە کۆی گشتی ئەو کەشتی یانەی کە لە هەفتەی ڕابردووەوە بە پێی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین لە ڕێگای دەریایی یەوە بۆ بازاڕاکەنای جیهان بەڕێکەوتوون گەیشتووەتە ١٠ کەشتی .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە