نرخی دۆلار دەبێتە ١٦٠ هەزار دینار
پەیامی کورد ... نرخی دۆلار دەبێتە ١٦٠ هەزار دینار
حامد مووسه‌وى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح پێى وایه: موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت ئابووری عێراق له كۆت و به‌ندى ئه‌مریكادا بهێڵێته‌وه و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى نرخى ١٠٠ دۆلار ده‌گاته ١٦٠ هه‌زار دینار.
حامد مووسه‌وى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردووه: كازمى ده‌یه‌وێت ئابووری عێراق كۆت و به‌ندى ئابووری ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانى جیهان بێت له پێشیشیانه‌وه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا.
روونیشیكردوه‌ته‌وه: وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌دا بوو، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى سائێروون و حیكمه كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى موسته‌فا كازمى هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشى وایه: نرخى ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ١٦٠ هه‌زار دینار ئه‌گه‌ر ده‌ست به نرخى ئێستاوه نه‌گیردرێت، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى بانكى ناوه‌ندى په‌یڕه‌ویان ده‌كات هه‌ڵه‌یه و له‌ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌ته‌كانى سندووقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە