نرخی دۆلار لە ئاستی جیهانی دا شکا
پەیامی کورد ... نرخی دۆلار لە ئاستی جیهانی دا شکا
ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئاستی جیهان نرخی دۆلار دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد، لەکاتێکدا بازاڕ چاوەڕوانی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بو.
نرخی دۆلار بەرامبەر یۆرۆ و پاوەند دابەزینی بە خۆیەوە بینی، لەکاتێکدا بازاڕ خۆی ڕێک دەخاتەوە لەبەردەم کۆتایی هەفتەیەکی درێژدا و چاوەڕێی ئاماژەکان دەکات بۆ پلانی بانکی ناوەندی ئەمریکا بۆ بەردەوام بوون لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، کە هێشتا بەرزە.
لە دوایین مامەڵەکانیدا دۆلار بە ڕێژەی 0.24% دابەزی و گەیشتە ئاستی 103.83، دوای ئەوەی پێشتر گەیشتە 104.67، کە بەرزترین ئاستە لە شەشی مانگی یەکەوە.
نرخی پاوەند بەڕێژەی 0.48% بەرزبوەوە و گەیشتە 1.204 دۆلار، هاوکات یۆرۆ بەڕێژەی 0.22% بەرزبوەوە و گەیشتە ئاستی 1.069 دۆلار، دوای ئەوەی پێشتر دابەزی بۆ 1.0612 دۆلار، کە نزمترین ئاستە لە دوای 6ی مانگی یەکی ئهمساڵەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە