نرخی زێڕ بۆ ئەم ئاستە دابەزی

پەیامی کورد    ...   نرخی زێڕ بۆ ئەم ئاستە دابەزی

دوێنێ پێنجشەممە نرخی زێڕ لەبۆرسەی جیهانی نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە ١٨١٥دۆلار، بەمەش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بۆ ٣٧٠هەزار دینار دابەزی.

دوێنێ پێنجشەممە (٢٧-١-٢٠٢٢) نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ١٨١٥دۆلار دابەزی.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ هەزار دینارە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٢٠ هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەک لیرەی دوبەی عەیارە ٢٢ بە ٣٩٠ دۆلارە.

بەوتەی زەرەنگەرێک لە سلێمانی ، بەرزکردنەوەی رێژەی سوودەکانی بانکی ناوەندی ئەمریکا هۆکاری دابەزینی ئەم جارەی نرخی زێڕە و پێشبینیش دەکات لە هەفتەی ئایندەدا، زێڕ نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە