نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بە خۆیەوە دەبینێت
پەیامی کورد ... نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بە خۆیەوە دەبینێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی زێڕ له‌بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ی جیهانی بۆ هه‌فته‌ی دووه‌می له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به لاوازی دۆلار پاڵپشتی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ زیادبوونی متمانه‌ی بازاڕ كه یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا كۆتایی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود هێناوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی زێڕ، ئه‌مڕۆ زێڕ له مامه‌ڵه‌ی خێرادا به ١٩٩٢.٤٦ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك یه‌كلایی بۆوه، نرخی كانزای زه‌رده‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی ٠.٧% به‌رزبووه‌ته‌وه، گۆڕانكارییه‌كی كه‌م له گرێبه‌سته‌كانی ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكادا ڕوویدا كه ١٩٩٣.٤٠ دۆلاری تۆماركردوه.
تیم واته‌ر، سه‌رۆكی شرۆڤه‌كاری بازاڕ له كۆمپانیای KCM Trade ڕایگه‌یاند، "ته‌وه‌ری باو له بازاڕه داراییه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دابه‌زینی داهات و دابه‌زینی دۆلاری ئه‌مریكی بوه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی به‌رزبونه‌وه‌ی زێڕ ده‌دات".
پێوه‌ره‌كانی دۆلار به‌ڕێژه‌ی ٠.٢% له به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی دابه‌زیوه و به‌ره‌و تۆماركردنی دووه‌م دابه‌زینی هه‌فتانه‌ی خۆی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وایكردوه زێڕ بۆ خاوه‌ن دراوه‌كانی دیكه كه‌متر گران بێت.
بازاڕه‌كان له ساڵی ٢٠٢٤دا چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی سوود كه‌مكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داتاكان ده‌ریانخست كه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ی كه داواكاری نوێیان بۆ یارمه‌تی بێكاری تۆماركردوه، زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا له هه‌فته‌ی ڕابردودا دابه‌زیوه، به‌ڵام داتاكانی هه‌لیكار كه به‌هێزتر بوون له چاوه‌ڕوانكراو، ئه‌و بۆچوونه‌ی نه‌گۆڕی كه بازاڕی كار له ئه‌مریكادا له نێوان به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووددا خاو ده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئامرازی فیدواتچی گرووپی CME، بازرگانان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشبینی ده‌كه‌ن یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا له مانگی كانونی دووه‌م دا ڕێژه‌ی سوود وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی ٢٦% پێشبینی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه له زووترین كاتدا له مانگی ئازاردا،
سه‌باره‌ت به كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌ش، زیو له مامه‌ڵه‌ی خاڵییدا به‌ڕێژه‌ی ٠.١% به‌رزبوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٣.٦٩ دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پالادیۆم به‌ڕێژه‌ی ٠.٤% به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٤٩.٥٥ دۆلار، پلاتینیۆمیش له ٩١٥.٥٧دۆلار جێگیر بووه، به‌ڵام به‌ره‌و دووه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه ده‌ڕوات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە