نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەم هۆکارەوە بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد     ...   نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەم هۆکارەوە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە گەیشتە ١٨٧٧دۆلار.

بە پێی زانیارییەکان ؛ "ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ ی فێبریوەری ، بەهۆی ئەو کۆبوونەوانەی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی سوودەکانی ئەمریکا ئەنجامدراون و هاوکات مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە گەیشتە ١٨٧٧دۆلار".

باسیش لەوە کراوە ،"ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ هەزار دینارە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٣٥ هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەک لیرە بە ٤٠٠ دۆلارە".
لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەهۆی ئەو مەترسیانەی بەشێک لە ووڵاتانی ئەورووپای گرتوەتەوە بەهۆی مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، نەیتوانی لەو ئاستە نزمەدا بمێنێتەوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە