نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان
پەیامی کورد ... نرخی زێڕ تا دێت زیاتر لە هەڵکشاندایە
ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی و هه‌رێمی كوردستان بەرزبوەوە و نرخی یه‌ك ئۆنسه له بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته ١٨٩٥ دۆلار، نرخی یه‌ك لیره‌ش به‌رامبه‌ره به ٥٧٦ هه‌زار دینار.
بە پێی هەواڵ و زنایرییەکان لە بازاڕەکانی بۆرسە و زێڕەوە ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢ی ١ی ٢٠٢١ ، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ گه‌یشته ١٨٩٥ دۆلار و نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار ١٨ به ٣٢٤ هه‌زار دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یاری ٢١ به ٣٧٨ هه‌زار دیناره‌و نرخی یه‌ك لیره به ٥٧٦ هه‌زار دینار.
هەروەها ، لە ئێستادا بەهۆی هاتنی کۆڤید ٢٠ و بەردەوامی تەشەنەی کۆڤید ١٩ ەوە پێشبینی دەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوەو هاووڵاتیانیش روویان لە فرۆشتنی زێڕ کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەیەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە